مێژووی ئێمە

ئێمە کێین و دەتوانین چی بکەین بۆ کارەکەت؟

سەرکەوتنەکانت لەگەڵ ئێمەدا ببینە

کۆمپانیای سۆفت ماکس (Soft Max) کە لە ساڵی ٢٠٠٥ لەژێر ناوی "هاولێر تێک" دامەزراوە و لە ٢٠٠٩دا ناوەکەی گۆڕدراوە، خۆى وەکو پێشەنگ دەبینێک لە چارەسەرى تەکنەلۆجى لە بوارەکانی تەکنەلۆژیای زانیاری (IT)، زیرەکى دەستکرد، بەڕێوەبردنی کار و ڕاهێنان. کۆمپانیاکە لە ڕێگەی تیمێکى زۆر لێهاتووە کار دەکات بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی هاوچەرخ و بەدەستهێنانی ئەنجامی ڕاستەقینە لە کاتی خۆیدا و بەپێی بودجەی دیاریکراو، بە ئامانجی دروستکردنی متمانەو هاوبەشیی راستەقینە و درێژخایەن لەگەڵ کڕیارەکانیدا.
."

Abouts-KU

سۆفتماکس - پابەندبوون و دەستکەوتەکان

گەیاندنی باشترین لە خزمەتگوزارییەکانی ئایتی، بەڕێوەبردنی کار و ڕاهێنان

تێڕوانینی گشتی کۆمپانیا

سۆفت ماکس LLC کۆمپانیایەکی پێشەنگە لە پێشکەشکردنی چارەسەرەکانی تەکنەلۆژیای زانیاری، خزمەتگوزارییەکانی زيرەكى دەستکرد، بەڕێوەبردنی کار و خزمەتگوزارییەکانی ڕاهێنان. لە دەستپێکی کارەکانمانەوە، بە بەردەوامی گەشەمان کردووە و بە سەرکەوتوویی هاوبەشیی کڕیارەکانمان کردووە بۆ بەدەستهێنانی ئەنجامی ڕاستەقینە لە کاتی خۆیدا و بەپێی بودجەی دیاریکراو.

شێوازى کارکردنمان

هەوڵ دەدەین باشترین چارەسەر پێشکەش بکەین کە لەگەڵ نوێترین تەکنەلۆژیا و ستراتیژییەکان هاوتەریب بن. هێزی سەرەکیمان لە کارمەندەکانمانە - ئەزموونى زۆر و جۆراوجۆر هەوەها شارەزایی ناوخۆ دڵنیایی دەدات کە ئەنجام و کوالیتی بەرز و کاریگەر پێشکەک بکرێت لە کەمترین ماوەدا.

مێژوومان

سۆفت ماکس LLC لە ساڵی ٢٠٠٥ دامەزراوە بە ناوی "هەولێرتێک بۆ خزمەتگوزارییەکانی ئایتی" و لە ساڵی ٢٠٠٩ گۆڕدرا بۆ "کۆمپانیای سۆفت ماکس بۆ تەکنەلۆژیای زانیاری"، بە بەردەوامی گەشەمان کردووە بۆ ئەوەی ببینە هاوبەشێکی متمانەپێکراو لە کەرتى حکومى و کەرتى تایبەت و ڕێکخراوە ناحکومییەکان و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان.

پابەندبوونەکانمان

  • تێچووی گونجاو و توانای بەرز، ڕکابەری کردن لە هەموو کاتێکداهێنەر
  • پێشکەشکردنی چارەسەری داهێنەرانە و کوالێتیی بەرز
  • بەرزکردنەوەی ئەدای کارکردن و کارایی پرۆسەکان
  • دابینکردنی ڕاهێنانی گشتگیر و ئاست بەرز
  • تێگەیشتنی قووڵ لە بواری کار و بازرگانیی کڕیارەکانمان
  • پێشکەشکردنی ڕاوێژکاری و دەستپێشخەرییەکان بۆ زاڵبوون بەسەر ئاستەنگەکاندا

دیدگا

دیدگای ئێمە بریتییە لە بوون بە پێشکەشکارێکی ناسراوی چارەسەرەکان لە بوارەکانی تەکنەلۆژیای زانیاری (IT)، بەڕێوەبردنی کار و بنیاتنانی تواناکاندا. ئێمە کار دەکەین بۆ ئەوەی لەلایەن کڕیارەکانمانەوە بەرز بنرخێندرێین بەهۆی داهێنەرایەتی، کوالێتی و کاریگەریی چارەسەر و بەرنامەکانی ڕاهێنانمانەوە.

پەیام

ئێمە چەندین چارەسەری داهێنەرانەى تەکنەلۆژیای زانیاری (IT)، ڕاوێژکاری و ڕاهێنانی تایبەتمەند پێشکەش دەکەین کە هاوتەریبن لەگەڵ دیدگای کڕیارەکانماندا. هەروەها ئامراز و بەرنامەی جۆراوجۆر دابین دەکەین بۆ بەرزکردنەوەی نایابی لە کاردا، پێشکەوتنی پیشەیی و سەرکەوتن لە بازرگانی دا.

بەهاکانی سەرەکی

داهێنەرایەتی (Creativity)

گۆڕینی بیرۆکە نوێ و ناوازەکان بۆ ڕاستى؛ خولیا و پابەندبوونی ئێمە بزوێنەری سەرەکیی داهێنەرایەتیمانن.

نایابی (Excellence)

هەوڵدان بۆ گەیشتن بە بەرزترین ئاستی ئەدا و کوالێتی، بۆ بەدەستهێنانی بەردەوامی ئەنجامە ناوازەکان.

دەستپاکی (Integrity)

کارکردن بە ڕوونى شەفافییەت و پاراستنی متمانە و وردبینی لە سەرجەم مامەڵە و پەیوەندییەکانمان لەگەڵ کڕیاراندا.

کاری تیمی (Teamwork)

بڕوابوون بەوەی کە پێکەوە دەتوانین زیاتر بەدەست بهێنین، ئەمەش هاوکاری و هەستی بەرپرسیارێتی بەهێز دەکات.

ڕێزگرتن (Respect)

بنیاتنانی هاوبەشیی درێژخایەن لە ڕێگەی بەرز نرخاندن و بەهاپێدان بە کڕیارەکان و کارمەندان و سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکان.

نوێگەری (Innovation)

باشترکردنی بەردەوام و پێشوازیکردن لە تەکنەلۆژیا و بیرۆکە نوێیەکان، بۆ مانەوە لە پێشەنگیی هەر پڕۆژەیەکدا.